بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە ، چەند خاڵ هەیە کە دەبێ لەسەر ڕاگەیاندن بکرێت:
1. دەقی ڕێککەوتننەکە بە گشتی هەمان شتە کە لە پەسەند کراوەکەی ئەو کومیتەدا هەبووە.
2. کومیتەی ئەتۆمی، لە هەموو خولەکاندا لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییەوە ئیزنی بڕیاردانی پێدراوە و ئێستاش هەر وەکوو جاران کردەوەی نواندووە.
3. هەروەها سەبارەت بە ئەو ناوەندانە کە لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە هێرشی کرایە سەر: یەکەم؛ دوای رەخساندنی هەلی پێویستی ئەمنەیتی و ئیمەنی، ئێران راپۆرتی خۆی دوای وەورگرتنی ڕای ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی پێشکەشی ئاژانس دەکات. دووهەم ئەوەی کە لە قۆناغی دواتر شێێوەی هاوکاری ئێران و ئاژانس سەبارەت بە ڕاپۆرتە نێردراوەکان بۆ ئاژانس، ئەبێ لە نێوان لایەنەکان ڕێککەوتن بکرێت و لەوانە بە پێی یاسای ناوخۆیی ئەبێ لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەییەوە پشت ڕاست بکرێتەوە.
4. ئەگەر هێرش بکرێتەوە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان ئەو ڕێککەوتنە ڕادەگیردرێت.
دەبیرخانەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی سەەبارەت بە ڕێککەوتننانەی واژۆ کراو لەلایەن وەزیری دەرەوە و بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، سەبارەت بە شێوەی هاوکاری نێوانیان بەیاننامەیەکی دەرکرد.
News ID 56793
Your Comment